بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلکساندر لاورنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری سوریا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە بە قبووڵنەکراو ناو برد و لە هەمان کاتدا وتی کە وەڵامی سەربازی بۆ ئەو هێرشانە چارەسەر نییە.
ناوبراو لە کۆبوونەوەیەکدا لە دیمەشق سەبارەت بە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: مۆسکۆ بە جیدی دژایەتی ئەم کردەوە نامرۆڤانەی ئیسرائیل دەکات و داوای کۆبوونەوە لە هەر ئاستێکدا لە گەڵ لایەنی ئیسرائیلی دەکات بە مەبەستی ڕێزلێنان لە سەروەری سوریا و ڕاگرتنی هێرشەکان.
لاورنتیف وتی کە وەڵامی سەربازی بۆ هێرشەکانی ئیسرائیل چارەسەر نییە و کەس نایەوێت شەڕێکی نوێ لە سوریا ڕوو بدات.
وتیشی کە ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل درێژە بە هەوڵەکانی دەدات./.