بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی سازکردنی پەیوەندی نێوان فیلمسازەکان و یارمەتیدان و ناساندنی هونەرمەندە لاوەکان هەموو ساڵێک لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا ڕێزی لەم فیلمانە گرت: لە بەشی دیکۆمێنتاریدا: «ئێسفۆماتۆ» دەرهێنانی ئەمیر عەلی میر دریکوەند، لە بەشی کورتە فیلم: «فەرانەک» دەرهێنانی مێهرنووش عولیا و لە بەشی ئەنیمەیشێن«گرگم و گلە میبرم (گورگم و لە ڕان دەدەم)» دەرهێنانی ئەمیر هوشەنگ موعین.