بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا پاش کۆبوونەوەی لە گەڵ حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە گەڵ نێردەی تایبەتی ئێران لە کابوڵ کۆبووەتەوە و سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کراوە.
عەبدوڵڵا هەروەها وتی کە لەو کۆبوونەوەدا داوام کردووە هاوکارییەکانی ئێران بۆ خەڵکی ئەفغانستان بەردەوام بێت.
حەسەن کازمی قومی لە سەردانێکی سێ ڕۆژەدا بۆ کابوڵ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی تاڵیبان و هەروەها بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان و کەسایەتییەکانی ئەم وڵاتە کۆبووە./.