بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەلبرۆس کوچراشۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کۆبووە و لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوانیان کردەوە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گرنگی بە باشترین پەیوەندی لە گەڵ ڕووسیا دەدات.
هەروەها باڵیۆزی ڕووسیاش ڕایگەیاند کە ئیرادەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ عێراق لای بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە هەیە.
کوچراشۆف ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ هەبوونی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتە جیاجیاکان و گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ئاستی ناوچەکە./.