بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاری جەلال ڕایگەیاند کە پێنج شەممە 18 ی تشرینی دووەمی 2021، یەکەم کاروانی کۆچبەرانی وڵاتی بیلاڕووسیا کە ژمارەیان نزیکەی 180 کەسە لە فڕۆکەخانەی مینسکی بیلاڕووسیاوە دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
ناوبراو وتی کە لە هەولێرەوە کۆچبەرانی ناوەڕاست و باشوری عێراقیش دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا./.