بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕووداوەکە کاتژمێر 5 ی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بووە و کچە خوێندکارێکی بەشی پزیشکیی ددان لە یەکێک لە باڵاخانەکانی نیشتەجێبوونی هەواری زانکۆ کە بەشی ناوخۆیی بووە، خۆی فڕێ داوەتە خوارەوە و پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
کچە خوێندکارەکە تەمەنی 23 ساڵ بووە و لە قۆناغی 2 ی کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی کۆمار بووە و ناویشی د.ف.ح و خەڵکی شاری خانەقین بووە./.