بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی دووشەممەی داهاتوو دەگاتە تاران. ناوبراو ڕۆژی سێ شەممە لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران کۆدەبێتەوە.
ڕەزا غائیبی سەرپەرشتیاری نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نووسینگەی ڤیەننای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتی کە ئامانجی سەردانەکە وتووێژە لە سەر هاوکارییەکانی نێوان ئاژانس و ئێران.
پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە گروسی بانگهێشتی تاران کراوە./.