بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی نزیک لە بنەماڵەی دەسەڵاتداری کوێت ڕایانگەیاند کە نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری ئەم وڵاتە، دۆخی تەندرووستی ناجێگیری هەیە بە شێوازێک کە گەیشتووەتە قۆناغی نەمانی وریایی.
ئەو سەرچاوانە بە پێگەی الخلیج الجدید یان ڕاگەیاندووە کە لە ناو بنەماڵەی دەسەڵاتدار قسە و باس لە سەر جێنشینی نوێ دەستپێکردووە، ئەگەر مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، جێنشینی ئێستا، پلەی میری وەربگرێت.
گرنگترین کاندیدەکانی جێنشینی کوێت بریتین لە سالم جابر ئەحمەد سەباح کە کوڕی دووەمی میری سێزدەیەمی ئەم وڵاتەیە و هەروەها ناسر محەممەد سەباح کە پێشتر سەرۆک وەزیران بووە./.