بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسێکی ئێرانی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسێکی باڵای ئیمارات لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگاتە تاران.
هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، پێگەی الخلیج الجدید ڕایگەیاند کە ئەو بەرپرسە باڵا ئاماژە پێدراوە، تەحنون بن زاید، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیماراتە کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئێران بکات.
پێشتر حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و عەبدوڵڵا بن زاید هاوتا ئیماراتییەکەی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد./.