بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیاز مەسعودی ئەندامی ڕەوتی سەدر وتی: ڕەوتی سەدر وەک هێزە سیاسییەکانی دیکە، وتووێژ یان لێک تێگەیشتنی لە گەڵ هیچ لایەنێک سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت یان دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران تا پێش پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە نابێت.
ناوبراو وتی: لە ئەگەری پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە دەچێت و پاشان فراکسیۆنی گەورەی پەرلەمانی لە ڕووی ژمارەی ئەندامانەوە بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت و دەستبەجێ کاندیدی سەرۆک وەزیرانیش ناوی ئاشکرا دەبێت.
مەسعودی وتی: هیچ هێڵێکی سوورمان لە سەر لایەنە سیاسییەکان نییە.
ئەو ئەندامەی ڕەوتی سەدر وتی: زۆربەی میدیاکان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەردەوام باس لە بوونی ناکۆکی لە گەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەکەن بەڵام ئێمە دەڵێین کە ناکۆکیمان لە گەڵ دەوڵەتی یاسا نییە، مەگەر لە تێڕوانینمان بەرامبەر بە حکومەتی داهاتوو./.