بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چوارچێوەی قۆناغی کۆتایی یارییەکانی هەڵبژاردەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 ی قەتەر، هەر دوو هەڵبژاردەی ئێران و سوریا شەوی سێ شەممە لە یاریگای مەلیک عەبدوڵڵای ئەردەن ڕوبەڕوی یەکتر بوونەوە و هەڵبژاردەی ئێران بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بە دەست هێنا.
لەو یارییەدا هەر یەک لە سەردار ئەزموون، ئێحسان حاجی سەفی و عەلی قولیزادە گۆڵەکانی هەڵبژاردەی ئێرانیان لە خولەکەکانی 33، 42 و 89 تۆمار کرد.
هەڵبژاردەی ئێران بە 16 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی A ئاسیادایە و تا ئێستا 5 سەرکەوتن و یەک یەکسانبوونی تۆمار کردووە و هیچ دۆڕاندنێکی نەبووە. پاش ئێران کۆریای باشور بە 14 خاڵ لە پلەی دووەمدایە و هەڵبژاردەی ئیماراتیش بە 6 خاڵ لە پلەی سێهەمدایە./.