بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موختار موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە توندی ڕەخنەی لە بەردەوامی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراق گرت.
ناوبراو وتی: هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕوبەڕوی پیلانێکی گەورە بووەتەوە و واشتن لە سەرەتاوە تا ئێستای پرۆسەکە بە ئاراستەی شەڕی شێعە – شێعە هەنگاوی ناوە.
موسەوی وتی کە پیلانی دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان چەند مانگ پێش ئێستا داڕێژرا و ئەوەی کە کۆمیسیۆن لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاندووە، قبووڵکراو نییە.
ئەندامەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەمریکا هەوڵی گۆڕینی نەخشەی سیاسی ناوچەکە بە تایبەت عێراق دەدات بەڵام لەم قۆناغەدا لە شەڕی شێعە – شێعە شکستی هێنا./.