بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەراس یاسر ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگریی نۆجەبا وتی کە چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە سیاسییەکانی شێعە پێش هەڵبژاردنەکان پێکهێنراوە.
ناوبراو وتی کە ڕەوتی سەدر ئەندامێکی ئەم چوارچێوەیە بەڵام پاش بڕیارەکەی سەرۆکی ئەو ڕەوتە بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکان، ئەندامێتی خۆیان هەڵپەسارد.
فەراس یاسر وتی: پێکهێنانی چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعە پاش ئەوە بوو کە ئەمریکا بە پیلانێک عادل عەبدولمەهدیی کردە ئامانج و هێرشەکان لە دژی ناوبراو لە ڕاستیدا کردنە ئامانجی شێعەکان و پۆستی سەرۆک وەزیران بوو.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی کە ئەمریکا دەیەوێت ئەمجارە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە شێعەکان نەدرێتەوە./.