بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتمە نەورۆزیان ڕایگەیاند کە تا ئێستا 83 کەس بە هۆی بومەلەرزە 6.4 ڕێختەرییەکەی پارێزگای هۆرمۆزگان بریندار بوون.
ناوبراو وتی کە یەک کەسیش بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
نەورۆزیان وتی کە تەنیا 7 کەس لە بریندارانی ئەو ڕووداوە لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.
بە وتەی ناوبراو، ترس و دڵەڕاوکێ هۆکاری سەرەکی برینداربوونی خەڵک بووە./.