بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوربونەوەی چاو دەتوانێت مانای دیکەی هەبێت و پێویستە پشتگوێ نەخرێت.
لێرەدا باس لە چەند هۆکارێکی ئەم حاڵەتە دەکرێت:
سوربونەوەی چاو دەتوانێت بە هۆی هەوکردنەوە بێت بە هۆی ناخاوێنی.
یان هەستیاری بە کەشوهەوا، ئاژەڵ یان خواردن.
وشکبوونەوەی چاو لە ئەنجامی وشکی کەشوهەوا.
بەرکەوتنی زیان بە چاو وەک بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر یان خوراندنی چاو.
برینداربوون بە هۆکاری دەرەکی.
بەکارهێنانی مادەی کحولی یان مادەی هۆشبەر.
سوربونەوە لە پاش خەوتن، هەندێک کەس کە توشی سوربونەوەی چاو دەبن بە تەواوی چاویان لە کاتی خەوتندا داناخەن.
جگەرەکێشان کە وشکبوونی چاوی بە دواوە دەبێت.
بێخەوی یان کەمبوونەوەی خەو./.