بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: هەر کەسێک هێرشەکەی سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردبێت دەبێت لێپرسینەوەی لە گەڵدا بکرێت و ئەنجامدەرانی بدرێنە دادگا و ئێمە ئەو کارە ڕەتدەکەینەوە.
ناوبراو لە هەمان کاتدا ئیدانەی هێرشی سەر خۆپێشاندەرانی ناڕازی بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیشی کرد و وتی کە پێویستە ناوی ئەوانە ئاشکرا و ڕەوانەی دادگا بکرێت کە فەرمانیان بەو هێرشە داوە.
عامری وتی: ناکرێت نکۆڵی لە ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی داعش بکەین، هەندێک ڕۆڵی حەشدیان لەبیر کردووە بەڵام حەشد گەرەنتی پاراستنی وڵاتە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ڕووی مەیدانییەوە هیچی بۆ عێراق نەکردووە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: پارە تەرخان کراوە بۆ شەڕی شێعە لە دژی شێعە بەڵام بە هیچ جۆرێک ئەو شەڕە ڕوو نادات، لە بەر ئەوەی کە مەرجەعیەتێک بە ناوی ئایەتوڵڵا سیستانی هەیە و سەرکردە شێعەکانیش زانا و عاقڵمەندن./.