بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان سەردانی کابوڵ دەکات.
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کابوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کازمی لەو سەردانەدا لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تالیبان چەندین پرسی وەک گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، پەنابەران، هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان، پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان تاوتوێ دەکات.
باڵیۆزخانەی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوکاریکردنی خەڵکی ئەفغانستان پێش هاتنی وەرزی زستان تەوەرێکی دیکەی سەردانەکەی کازمی قومی دەبێت./.