بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مزگەوتی گشتی ورمێ لە نزیک بازاڕی ئەم شارەدایە و پەیوەندی بە سەدەی حەوتی کۆچی مانگی و دەسەڵاتدارێتی ئیلخانییەکانەوە هەیە.
مزگەوتەکە بە جۆرێکە کە لە ئێستادا لە سێ لاوە دەگاتە شوێنە گشتییەکان. هۆڵی مزگەوتەکە بە کۆنترین شوێنی دادەنرێت و مێژووی ئەم بەشەش بۆ سەردەمی سەلجوقییەکان دەگەڕێتەوە و شارەزایان دەڵێن کە سەرەتای بونیادنانی مزگەوتەکە لەو کاتەوە بووە.
میحرابی مزگەوتەکە یەکێک لە جوانترین ئاسەوارە هونەرییەکانی سەردەمی مەغولە.
مزگەوتی گشتی ورمێ لە ساڵی 1314 ی کۆچی هەتاوی بە ژمارە 243 لە ڕیزی ئاسەوارە نیشتمانییەکانی ئێراندا تۆمار کراوە./.