بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە نزیکەی 50 هەزار ئەفغانی کە لە پاش کەوتنی کابوڵ لە مانگی ئابی ڕابردوو لەم وڵاتە هەڵهاتوون، لە بنکە سەربازییەکانی سوپای ئەمریکا بە تایبەت لەم وەرزەی سەرمادا بە بێ هیچ خزمەتگوزارییەک ژیان بە سەر دەبەن.
ئەو پەنابەرانە نازانن کە بۆ چ ماوەیەک دەبێت چاوەڕوان بن تا بۆ شوێنی هەمیشەیی بگوازرێنەوە.
ئەو کەسانە لە 8 بنکەی سەربازی ئەمریکا جێگیر کراون. حکومەتی جۆبایدن بە بۆنەی نەبوونی ئامادەیی پێشوازی لە 70 هەزار پەنابەری ئەفغان ڕوبەڕوی شەپۆلێکی ڕەخنە لە ناوخۆی ئەمریکا بووەتەوە./.