بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” سامی جاسم جبوری ” ناسراو بە ” حەجی حامید ” جێگری سەرکردەی پێشووی گرووپی تیرۆریستی داعش و بەرپرسی دۆسیە دارایی و ئابورییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کراوە، لە دانپێدادانێکدا زانیاری زۆری لە سەر سەرچاوە داراییەکانی داعش ئاشکرا کردووە.
ناوبراو دانی بەوەدا ناوە کە داعش لە خەزێنەی خۆیدا 250 ملیۆن دۆلار پارەی کاش و هەروەها 3 تەن ئاڵتونی هەبووە.
جبوری ڕایگەیاندووە کە بە ملیۆنان بەرمیل نەوت لە لایەن داعشەوە لە سوریا و عێراق تاڵان کراوە کە بە گرنگترین سەرچاوەی دارایی داعش هەژمار دەکرا.
کەسی دووەمی داعش هەروەها ڕایگەیاندووە کە داعش تەنیا لە ڕێگای وەرگرتنی باجی مانگانە لە بازاڕەکانی موسڵ 500 هەزار دۆلار داهاتی هەبووە.
ڕاشیگەیاندووە کە تێچووی بۆمبڕێژکردنی هەر ئۆتۆمبێلێک بۆ داعش زیاتر لە 30 هەزار دۆلار بووە./.