بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی مەڕمەڕی ڕامسەر لە سەر فەرمانی ڕەزا شای پاڵەوی لە ساڵی 1316 کراوەتەوە و تا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی وەک میوانخانە و شوێنی حەوانەوەی بنەماڵەی شا کەڵکی لێ وەرگیراوە.
کۆشکی مەڕمەڕ یەکێک لە جوانترین بینا بەجێماوەکانی سەردەمی پاڵەوییە و ئەمڕۆ وەک شوێنێکی جوان و گەشتیاریی ڕامسەر پێشەوازی لە پۆل پۆل گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەکات. کۆشکەکە بە ناوەکانی دیکەی وەک کۆشکی شاهانەی ڕامسەر، باخی ڕامسەر، مۆزەخانەی کۆشکی ڕامسەر، کۆشکی مۆزەخانەی ڕامسەر، تەماشاگەی خەزەر و کۆشکی پاشایەتی ڕامسەر ناسراوە./.