بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەلداوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح سەبارەت بە پیلانێکی مەترسیداری ئەمریکا لە عێراق هۆشداریی دا.
ناوبراو وتی: عەیبەیەکی گەورەیە کە حکومەت ئەو لایەنانە تۆمەتبار دەکات کە لە میانەی شەڕی داعش وەفای ئەوان بە نیشتمان و خەڵک سەلمێندراوە بەڵام تۆمەتباری سەرەکی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی عێراق.
بەلداوی وتی: بەدەر لەوەی کە ئەرکی پاراستنی ناوچەی سەوز لە ڕووی ئاسمانییەوە دراوەتە ئەمریکییەکان و ئەو سیستەمە بەرگرییەکی کە لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە جێگیر کراوە، کۆپتەرە سەربازییەکانی ئەوانیش بەردەوام بە ئاسمانی بەغدا دەسوڕێنەوە و هەر بۆیە لە دۆسیەی تیرۆری کازمیدا تۆمەتباری سەرەکی ئەمریکییەکانن.
ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح وتی: سەرجەم سەرکردە سیاسی و فەرماندە سەربازییەکانی عێراق لە مەترسیدان و ئەگەری بەئامانجگرتنیان لە لایەن ئەمریکییەکانەوە هەیە و دەیانەوێت دواتر حەشدی شەعبی تۆمەتبار بکەن./.