بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاری خێرای ئێران ڕایگەیاندووە کە بومەلەرزەکە تا ئێستا یەک کوژراو و 27 برینداری لێکەوتووەتەوە.
موجتەبا خالیدی وتی کە نەخۆشخانەکانی بەندەرعەباس و شارەکانی نزیک خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
تیمەکانی ڕێکخراوی مانگی سوری ئێرانیش ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
لە ئێستادا خەڵک زیاتر لە پارک و شوێنە گشتییەکاندان./.