بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە جەختیکردەوە کە دانوستانەکانی وڵاتەکەی و ئێران بەردەوام دەبێت و گەڕێکی نوێی ئەو دانوستانانەش لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو وتی کە چوار گەڕی پێشووی دانوستانەکان پرسە سەرەکییەکانی تێدا تاوتوێ نەکراوە و تەنیا تێیدا جەخت لە سەر پابەندبوونی هەر دوو لا بە دانوستانەکان و پەیوەندییەکان کراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی سعوودیە وتی کە ڕیاز تێبینی جیدیی لە سەر دانوستانەکانی ناوەکیی ئێران هەیە کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بەڕێوە بچێت./.