بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سەدان فەڵەستینی ڕوونوێنی لە مووشەکێکی نوێی کەتیبەکانی قودس کرا، مووشەکەکەش ناوی ” بەها ئەبو عەتا ” یە کە لە فەرماندە شەهیدەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستینە.
ئەو ڕێوڕەسمەش بە بۆنەی ساڵۆگەڕی شەهیدبوونی بەها ئەبو عەتا بووە و هێزەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیش لە چەندین بەشی کەرتی غەززە ڕێوڕەسمی سەربازییان بەڕێوە برد.
بەها ئەبو عەتا لە فەرماندەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، لە 12 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ماڵەکەی شەهید کرا./.