بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زانایان هۆشداری دەدەن کە ئەوانەی خەوێکی خەراپیان هەیە تەمەنیان کورتە.
توێژینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن کە باشترین کات بۆ خەوتن لە نێوان کاتژمێر 10 بۆ 11 ی شەودایە و هەر کەس دەیەوێت تەندرووستی دڵی پارێزراو بێت پێویستە لەو کاتژمێرەدا بخەوێت، نە پێشتر و نە دواتر.
لە توێژینەوەکاندا هاتووە کە خەوتن لە پاش نیوەی شەو مەترسیدارە و دەبێتە هۆی بێبەشکردنی جەستە لە بینینی خۆری بەرەبەیان و ئەوەش کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە تێک دەدات، کاری ئەو کاتژمێرەش ڕێکخستنی ئەرکە جەستەیی و عەقڵییەکانە و تێکچوونیشی کاریگەری نەرێنی لە سەر تەندرووستی دڵ و ملولەکانی خوێن دادەنێت./.