بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی کە هاوکات جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەردەنیشە، لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فرانس 24 وتی کە قەیرانی سوریا تەنیا بە ڕێگای سیاسی چارەسەر دەکرێت.
ناوبراو وتی کە پێویستە جۆبایدن لە سەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سوریا بڕیار بدات.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن جەختیکردەوە کە ئەم دۆخە ناتوانێت بەردەوام بێت و پێویستە وڵاتانی ڕۆژئاوا پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیان لە بەرامبەر سوریا بکەن.
ناوبراو سەبارەت بە گرێبەستی گواستنەوەی وزە بۆ لوبنان لە ڕێگای ئەردەن و سوریاوە، وتی: ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە کە ئەو پرۆژە لە ڕیزی سزاکانی سەر سوریا دەربهێندرێت.
سەفدی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی بە ناچار دەبێت پەیوەندیی لە گەڵ حکومەتی سوریا هەبێت و بۆ ئەمەش وتووێژی لە گەڵ ئەمریکا کردووە./.