بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری پزیشکی ئاماژەیان بە کۆمەڵە سوودێکی خواردنی پرتەقاڵ لە وەرزەکانی پاییز و زستان داوە کە لە درێژەدا هاتووە:
پرتەقاڵ ڕێژەی لە سەدا 85 ی ئاوە، هاوکات بڕێکی باشیش پێکهاتەی ڕیشاڵ و کاربۆهیدرات و ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە کە بۆ جەستە سوودێکی باشی هەیە.
بە هۆی زۆری پێکهاتەی ڤیتامین C بەرگری جەستە بەهێز دەکات لە دژی نەخۆشییەکانی ئەنفلۆنزا و هەڵامەت.
تەندرووستی جگەر دەپارێزێت و چالاکی دەکات.
یارمەتیدەرە بۆ جەستە تا ئاسانتر ئاسن و خۆراکە بەسوودەکان هەڵبمژێت، هەر بۆیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیی کەمی ئاسنیان هەیە گرنگە و ڕێگا نادات تووشی ئەنیمیا ببن.
پرتەقاڵ سوڕی خوێن چالاک دەکات لە جەستە و بە تایبەت لە دڵدا، ئەویش بە هۆی زۆری ڕێژەی ڤیتامین و کانزاکانەوە.
میوەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، لە بەر ئەوەی کە ڕێژەی شەکری کەمی تێدایە.
خواردنی پرتەقاڵ کرداری هەرس چالاک دەکات، چارەسەری قەبزی دەکات، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادە ڕیشاڵییەکان.
خواردنی یەک کوپ شەربەتی پرتەقاڵ لە بەیانیدا، مرۆڤ دەپارێزێت لە جەڵتەی مێشک، بە هۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە.
میوەیەکی باشە بۆ پاراستنی جەستە لە دژی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، بە هۆی بوونی کانزا و ڤیتامین C و A و هەروەها پێکهاتەی دژە ئۆکسانەوە.
ئێسک بەهێز دەکات و یارمەتیدەری جێگیرکردنی کلسی ئێسک دەدات.
زیانەکانی زۆر خواردنی پەرتەقاڵ:
لە گەڵ ئەو هەموو سوودەی کە باس کرا، بێگومان زۆر خواردنی پرتەقاڵ زیانیشی هەیە و دەبێت بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی گەدەیان هەیە، دەبێت زۆر خۆیان بپارێزن لە شەربەتی پرتەقاڵ، هاوکات زۆر خواردنی دەبێتە هۆی سکچوون.
لە لایەکی دیکەوە زیان بە ددانەکان دەگەێنێت و مادە کالسیۆمەکەی تێکدەدات، هاوکات زۆر خواردنی کاریگەری هەیە لە سەر کالسیۆمی جەستە و ئێسک./.