بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە ڕێکخراوی ناتۆ بە تایبەت لە دەریای ڕەش هەڵسووکەوتێکی دوژمنکارانەی لە دژی مۆسکۆ هەیە.
ناوبراو هەڕەشەی گرتنەبەری هەنگاوی هاوشێوەی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد و وتی: هەر هەنگاوێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕێکخراوی ناتۆ وەڵام دەدرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە درێژەی لێدوانەکانیدا وتی کە مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی داهاتووی وڵاتانی 1+4 و ئێران لە ڤیەننا داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەم وڵاتە دەکات.
دانوستانەکانی ڤیەننا لە نێوان ئێران و وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ڕووسیا و چین ڕۆژی 29 ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت./.