بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دامەزراوەی میدیایی ” الملاحم ” سەر بە گرووپی تیرۆریستی قاعیدە، بەم دواییانە چاوپێکەوتنێکی یەک کاتژمێریی لە ” ئەبو مێقداد ئەلکەندی ” (خالید باتەرفی) سەرکردەی ئەم گرووپە لە نیمچە دورگەی سعوودیە بڵاو کردەوە.
لەو چاوپێکەوتنەدا سەرکردەکەی قاعیدە وتی: ڕۆڵی ئێمە لە شەڕی دژ بە حوسییەکان ئاشکرایە و کەس ناتوانێت حاشای لێبکات.
لە کاتێکدا کە هاوپەیمانی سعوودیە بەردەوام هەوڵی داوە پەیوەندی خۆی و قاعیدە و هاوکاریکردنی لە لایەن ئەم گرووپە تیرۆریستییەوە بە نهێنی بهێڵێتەوە، خالید باتەرفی ڕایگەیاندووە کە قاعیدە لە 11 بەرەدا لە دژی حوسییەکان بە هاوبەشی هاوپەیمانی سعوودیە بەشداریی لە شەڕەکەدا کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەردەوام ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستانی قاعیدە لە دژی خەڵکی یەمەن هاوکاری هاوپەیمانی سعوودیە دەکەن./.