بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سەر ئەنجامدانی چەند خویەکی ڕۆژانە بە گەدەی بەتاڵ هۆشداری دراوە و ڕاگەێندراوە کە ئەوەش دەتوانێت بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری لە سەر جەستە دابنێت و کێشە بۆ گەدە و کرداری هەرس بخوڵقێنێت.
ئەو چەند خوەش کە دەبێت ڕێگریی لێبکرێت، بریتین لە:
خواردنەوەی قاوە
ئەنجامدانی وەرزش
خواردنی میوەی مزر
خواردنی دەرمان
خوینی بنێشت
بۆ نموونە، خواردنی دەرمان بە گەدەی بەتاڵ، بە تایبەت دەرمانی ئەسپرین، ئازار شکێنەکان و دژە بەکتریاکان دەبنە هۆی خوێنبەربوونی گەدە. یان جوینی بنێشت بە گەدەی بەتاڵ زیان بە دیواری گەدە دەگەێنێت و هۆکارێکە بۆ هەوکردنی./.