بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی برنج لە گەڵ سوودە تەندرووستییەکانی، زیانیشی هەیە، بە تایبەت ئەگەر خواردنەکە زۆر بەکار بهێندرێت. شارەزایانی بواری پزیشکیش لە سەر زیانە تەندرووستییەکانی زۆر خواردنی برنج بەم جۆرە هۆشدارییان داوە کە:
1 – دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە.
2 – ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیی شەکرە بە ڕێژەی لە سەدا 27 زیاد دەکات.
3 – ڕێژەی زەرنیخ بە لە سەدا 44 زیاد دەکات کە ئەمەش بە ژەهر بۆ جەستە هەژمار دەکرێت.
4 – بە هۆی زیادبوونی زەرنیخ ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی میزڵدان و سورێنچک زیاد دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە، هەندێک کەسیش بۆ ڕێگری لە زیادبوونی کێشی جەستە خۆیان لە خواردنی برنج بە دوور دەگرن کە ئەمەش زیانی هەیە و بریتییە لە:
1 – ڤیتامین B لە جەستەدا کەم دەکات.
2 – مووی جەستە تووشی هەڵوەرین دەکات، ئەویش بە هۆی کەمبوونی ڤیتامین B کە ڕێگری لە هەڵوەرینی موو دەکات./.