جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کۆمەڵگا

کارەساتێکی مرۆڤی لە سەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا

جام کوردی – قەیرانی ئاوارەیی هەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا بە تایبەت لەم وەرزە ساردەی ساڵ و نەبوونی هیچ خزمەتگوزاری و فریاکەوتنێک، نیگەرانییەکی زۆری لە ئەگەری سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورەی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە.

تشرینی دووه‌م 13, 2021
in کۆمەڵگا
A A
0

RelatedPosts

تاکە وەبەرهێنانی متمانەپێکراو بە وتەی ملیاردێری ئەمریکی مارک کیوبن

گەنجانی بەریتانیا حەز دەکەن لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێتدا بژین!

لە مەریوان دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوون

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم ماوەیەدا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی سەر سنوری بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا بەردەوام ڕووی لە زیادبوون کردووە، ئەوانەی کە دەیانەوێت لەو ڕێگایەوە بگەنە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا.

بە هەزاران کۆچبەر لە سنورەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە کۆبوونەتەوە، ئەوانەی کە لە بیلاڕووسیاوە دەیانەوێت بچەنە دەرەوە بە هۆی ئەو هەموو بەربەستەی وڵاتی پۆڵۆنیا ناتوانن هەنگاوێک بنێن.

کۆچبەران لە کەشێکی سارد و بە بێ هەبوونی هیچ خزمەتگوزاری و پێداویستییەکی سەرەتایی و بە تایبەت خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان ژیان بە سەر دەبەن و نیگەرانییەکان لە سەر ڕەوشی تەندرووستی ئەوان ڕووی لە زیادبوون کردووە.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەش لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفغانستانن، ئەوان بە بێ هیچ چارەنووسێک لە سنورەکانی نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵۆنیا ماونەتەوە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە بێ هیچ هەنگاوێکی کرداری تەنیا بە زارەکی نیگەرانی خۆیان لە سەر ئەو دۆخە ڕاگەیاندووە.

گرووپەکانی فریاگوزاری، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەران موڵەتی ئەوەیان نییە ناوچەکە بە سەر بکەنەوە.

سەرچاوەی قەیرانەکە

قەیرانی سنوریی نێوان پۆڵۆنیا و بیلاڕووسیا سەرەتای ئەمساڵ و لە پاش کاردانەوەی ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆک کۆماری بیلاڕووسیا لە بەرامبەر گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا دەستیپێکرد. هۆکاری گەمارۆکانیش دەستبەسەرکردنی ڕۆژنامەنووسێکی نەیاری بیلاڕووسیا لە ناو فڕۆکەیەدا بووە کە کاردانەوەی ئەورووپییەکانی بە دواوە بووە.

لە چەند مانگی ڕابردووش بە تۆمەتی سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران بە تایبەت لە پاش هەڵبژاردنەکانی ئابی 2020 ی بیلاڕووسیا، وڵاتانی ئەورووپی بەردەوام ڕەخنەیان لە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە گرتووە و بە چەکی گەمارۆکان ڕوبەڕوی بوونەتەوە.

ئەمەش توڕەبوونی لۆکاشینکۆی بە دواوە بوو و ڕایگەیاند کە چیدی ڕێگری لە گەیشتنی پەنابەران بە وڵاتانی ئەورووپی ناکات و حکومەتەکەی بودجەی پێویستی بۆ ئەم کارە نەماوە.

لەو کاتەشەوە، وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بە تایبەت هاوسنور لە گەڵ بیلاڕووسیا، ڕایانگەیاندووە کە ئەوانەی هەوڵ دەدەن لە سنورەکانی ئەم وڵاتانەوە تێپەڕ ببن، ڕوویان لە زیادبوون کردووە.

کێ تاوانبارە؟

پۆڵۆنیا سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە تاوانباری ئەم دۆخە ناو دەبات و مۆسکۆش بە توندی ڕەتیکردووەتەوە.

لە بەرامبەردا مۆسکۆ، پۆڵۆنیا و چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەورووپای بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی بیلاڕووسیا تۆمەتبار کردووە.

پێشبینی دەکرێت بە هۆی ئەم دۆخەوە زنجیرە سزایەکی دیکە لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە سەر بیلاڕووسیادا بسەپێندرێت، ئەو وڵاتەش هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری زیاتربوونی گەمارۆکان هەنگاوی دیکەی دەبێت.

هەڵوێستی وڵاتانی دیکە

تورکیا ڕێگری لە گەشتی هاووڵاتیانی سوریا، یەمەن و عێراق بەرەو بیلاڕووسیا دەکات. بەریتانیا تیمێکی سەربازیی بۆ هاوکاریکردنی پۆڵۆنیا ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە، ئەو تیمەش لە ڕووی تەکنیکییەوە لە سەر سنورەکان یارمەتیدەری هێزەکانی پۆڵۆنیا دەبن.

ئەم هەنگاوەی بەریتانیا نیگەرانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە لەندەن دەبێت هەوڵی چارەسەرکردنی دۆخی ئەو کۆچبەرانە بدات کە لە سنوری نێوان ئەو دوو وڵاتە گیریان خواردووە نەک ئەوەی بە توندووتۆڵکردنی سنورەکان ڕێگری لە گەیشتنیان بە خاکی پۆڵۆنیا بکرێت./.

Previous Post

وەزیری دەرەوەی ئەردەن: سیاسەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر سوریا شکستی هێناوە

Next Post

کارنامەی 100 ڕۆژەی کابینەی نوێی ئێران لە بواری نەوت، لە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت تا پووچەڵکردنەوەی پیلانی بەنزینی

RelatedPosts

تاکە وەبەرهێنانی متمانەپێکراو بە وتەی ملیاردێری ئەمریکی مارک کیوبن
کۆمەڵگا

تاکە وەبەرهێنانی متمانەپێکراو بە وتەی ملیاردێری ئەمریکی مارک کیوبن

حوزه‌یران 2, 2025
گەنجانی بەریتانیا حەز دەکەن لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێتدا بژین!
کۆمەڵگا

گەنجانی بەریتانیا حەز دەکەن لە جیهانێکی بێ ئینتەرنێتدا بژین!

ئایار 31, 2025
لە مەریوان دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوون
کۆمەڵگا

لە مەریوان دوو ئەندامی هێزەکانی پاسەوانی سنوریی ئێران بە هۆی تەقینەوەی مینەوە شەهید بوون

ئایار 31, 2025
لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە شەهید و بریندار بوون
کۆمەڵگا

لە 18 ی ئاداری 2025 ەوە تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار منداڵی غەززە شەهید و بریندار بوون

ئایار 31, 2025
دادوەرێکی ئێرانی لە شیراز تیرۆر کرا
کۆمەڵگا

دادوەرێکی ئێرانی لە شیراز تیرۆر کرا

ئایار 27, 2025
ئۆنڕوا: غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی هەیە
کۆمەڵگا

ئۆنڕوا: غەززە ڕۆژانە پێویستی بە 600 بارهەڵگر هاوکاری مرۆیی هەیە

ئایار 25, 2025
Next Post
کارنامەی 100 ڕۆژەی کابینەی نوێی ئێران لە بواری نەوت، لە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت تا پووچەڵکردنەوەی پیلانی بەنزینی

کارنامەی 100 ڕۆژەی کابینەی نوێی ئێران لە بواری نەوت، لە بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت تا پووچەڵکردنەوەی پیلانی بەنزینی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020