جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

16 ساڵ شکستی دوژمنانی خۆڕاگری لە لوبنان / بۆ سەرجەم پیلانەکان لە دژی حیزبوڵڵا شکست دێنێت؟

جام کوردی – گۆڕانکارییەکانی لوبنان لە 16 ساڵی ڕابردوو، واتە لە پاش تیرۆری ڕەفیق حەریری و پاش ئەوەش شەڕی تەمموزی 2006، هەمووی پیشاندەری پیلانێکی درێژخایەنی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەتی لە دژی خۆڕاگری کە تا ئێستا سەرکەوتنی بە دەست نەهێناوە.

تشرینی دووه‌م 12, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵۆزییەکانی ئێستای لوبنان بە هۆی گەمارۆ و سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەروەها هەوڵە دوژمنکارانەکانی سعوودیە لە دژی لوبنانییەکان، لە گەڵ لاوازبوونی بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە ڕوبەڕوبونەوەی کێشە و قەیرانەکان و بەرگری لە دەسەڵات و سەربەخۆیی لوبنان گەیشتووەتە ڕادەیەک کە شارەزایان هۆشداری لە قۆناغێکی مەترسیدار بۆ ئەم وڵاتە دەدەن.

هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمە، ئیبراهیم ئەمین سەرنووسەری ڕۆژنامەی الاخبار و شرۆڤەکاری ناسراوی جیهانی عەرەب لە وتارێکدا شرۆڤەی ڕووداوەکانی دوو دەیەی ڕابردووی لوبنانی کردووە کە ئەم وڵاتەی لە لێواری هەڵوەشانەوە نزیک کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە: ” 16 ساڵ پێش و هاوکات لە گەڵ تیرۆری ڕەفیق حەریری سەرۆک وەزیرانی کۆچکردووی لوبنان، ئەم وڵاتە بە تەواوی گۆڕاوە. لەو کاتەدا هەندێک لایەنی دەرەکی بە ئاشکرا دەستێوەردانەکانیان لە کاروباری ناوخۆیی دەستپێکرد و لە سەر ئەو ڕووداوەش سیناریۆکانی خۆیان خستەڕوو. هەندێک لایەنی ناوخۆیی لوبنانیش کە بوونی وڵاتانی وەک ئەمریکا و فەرەنسایان لە لوبنان پێ خۆش بوو، پێشوازییان لەو دۆخە کرد.

ئەو لایەنانە وەک هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە چەندین دەیەی ڕابردوو خزمەتگوزاری خواست و داواکارییەکانی ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژئاوا، وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس و ڕژێمی زایۆنیستی بوون. هەر بۆیە ئەوان ڕووداوەکەی تیرۆری ڕەفیق حەریرییان وەک دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانیان بەکار هێنا و بە بێ گرنگیدان بە ئاسەوار و لێکەوتەکانی لە سەر لوبنان و خەڵکەکەی، لە بەرامبەر وڵات شەڕیان ڕاگەیاند.

لەو کاتەشەوە تا ئێستا دۆخەکە بەم شێوەیە بووە و هەر ساڵ یان دوو ساڵ جارێک مانۆڕی لایەنەکانی چالاک لە گۆڕەپانی لوبنان بینراوە. لە ڕاستیدا ئەم لایەنانە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا ئامادەی خۆکوژین و بە بێ ئەوەی بیرکردنەوەیان هەبێت بانگەوازی شەڕ لە لوبنان دەکەن و کوشتن و تیرۆرکردن بەردەوام لەم وڵاتەدا دەهێڵنەوە و تا دوا هەناسەش لەمەدا بەردەوام دەبن. چەند ڕۆژ لە پاش تیرۆری حەریری لایەنەکانی نزیک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا تۆمەتبارکردنی حیزبوڵڵایان دەستپێکرد بەڵام ئامانجەکانیان مسۆگەر نەبوو. پاش ئەوەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەچوو و حکومەتی نوێ پێکهێنرا و ئەم لایەنانە پێشنیارێکی سەیریان ئاراستەی حیزبوڵڵا کرد: چەک دابنێ و ئەوەی دەتەوێت بیبە و یەکێک لە ئێمە بە.

بەڵام خۆڕاگری ئەو پیلانەی پووچەڵکردەوە و ڕێکەوتنێکی گەورەی لە گەڵ میشل عون (سەرۆک کۆماری ئێستای لوبنان) و ڕەوتی ئازادی نیشتمانی واژۆ کرد کە شکستێکی گەورە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و لایەنەکانی سەر بەوان هەژمار دەکرا. پاش ئەوەش ئەمریکا بڕیاریدا کە ڕژێمی زایۆنیستی بۆ دەستپێکردنی شەڕێکی بەربڵاو لە دژی لوبنان ئامادە بکات، شەڕێک کە لە تەمموزی ساڵی 2006 ڕوویدا. لە ماوەی ساڵ و نیوێک واتە لە 14 ی شوبات ی 2005 تا ئابی 2006 دوژمنانی خۆڕاگری دژوارترین قۆناغی خۆیان بینی و پاش شکستەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر حیزبوڵڵا لە شەڕی تەمموز سەرجەم هەوڵە سیاسی و سەربازییەکانی دوژمنان ڕوبەڕوی شکست کرایەوە.

بەڵام پێدەچێت کە ئەم لایەنانە وانەیان وەرنەگرتبێت و بۆ جێبەجێکردنی پیلانەکانی خۆیان لە دژی حیزبوڵڵا پەنایان بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی لوبنان هێنا و دیسانەوە ئەم هەوڵانەش بە ئامانج نەگەیشت. پاش ئەوەش ڕوبەڕوی ڕاستییەکی دیکە لە لوبنان بووینەتەوە کە پەیوەندی بە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتییەکان و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتەوە هەیە. ئەمریکا لە سەرجەم ئەو سزا و گەمارۆیانەش یەک ئامانجی هەیە: ڕەزامەندی ڕای گشتی لوبنان لە سەر ئەوەی کە حیزبوڵڵا سەرچاوەی کێشەکانی ئەوانە.

پاش سەرکەوتنەکەی خۆڕاگری لە شەڕی تەمموزی 2006 هەلومەرجی خۆڕاگریش بەرەو گۆڕانکاری ڕۆیشت. هەروەها دۆخی عێراقیش گۆڕانکاریی بە خۆوە بینی و هێزی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش بە ڕێژەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کرد و لە ناوخۆی لوبنانیش خەڵک و لایەنەکان دانیان بە هێزی خۆڕاگریدا نا، سوریاش وەک یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی خۆڕاگری لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی کرا.

بەڵام پیلانەکان لە دژی خۆڕاگری بەردەوام بوو تا ئەوەی کە دۆخی سوریا لە ساڵی 2011 بە بیانووی شەڕی دژ بە تیرۆر ڕووی لە ئاڵۆزبوون کرد. ئەم شەڕەش بەستێنی ئەوەی بۆ لایەنەکانی دژ بە خۆڕاگری دابین کرد کە لە یەک بەرەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کۆببنەوە.

من هێشتا پرسیارێکی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای عەرەبم لە بیر ماوە کە لە سەرەتای قەیرانی سوریا ئاراستەی منی کرد و وتی: پاش ڕووخانی دەسەڵاتی سوریا، دۆستانی ئێوە لە حیزبوڵڵا چ دەکەن؟ و منیش وەڵامم دایەوە: من بە ئێوە دەڵێم کە حیزبوڵڵا بۆ ڕێگری لە ڕووخانی دەسەڵاتی سوریا چ دەکات؟

لەوکاتەدا و پێش ئەوەی کە خۆڕاگری هێزەکانی بۆ پاڵپشتی لە حکومەتی دیمەشق ڕەوانەی سوریا بکات، هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی گەورەترین بەرەی سیاسییان لە لوبنان پێکهێنا کە سەرجەم نەیارانی خۆڕاگریی لە خۆ دەگرت و ئێستاش دەبینین کە هێشتا پاڵپشتی لە پاشماوەی گرووپە چەکدارەکان لە سوریا دەکەن. پاڵپشتی ئەو لایەنانە لە تیرۆریستان لە سوریا تەنیا هەڵوێستە میدیاییەکان نەبوو بەڵکوو لە ڕووی دارایی، لۆجستی، ناردنی چەک و خزمەتگوزاری ئەمنییەوە پاڵپشتییەکانیان بەردەوام بوو.

بەشێک لەو لایەنانە لە نێو ئەو کەسانەی کە بۆ هاوکاری تیرۆریستان گەیشتنە سوریا، چالاک بوون و بەرەیەکی گەورەیان لە سەیدا و تەرابلۆس و بەیروت لە دژی حیزبوڵڵا و دەسەڵاتی دیمەشق کۆکردنەوە و خۆڕاگرییان وەک هێزێکی تائیفی ناو برد کە بۆ لەناوبردنی سوننە و زاڵبوونی شێعەکان لە لوبنان هەوڵ دەدات.

میدیاکانی ئەم بەرەی دژ بە خۆڕاگرییەش لە دوو دەیەی ڕابردووەوە تا ئێستا بەردەوامە لە چالاکییەکانی و لەم ماوەیەشدا بە دەیان پیلانی لە دژی حیزبوڵڵا و لایەنگرانی جێبەجێ کردووە. بەڵام حیزبوڵڵا چ هەنگاوێکی ناوە؟ تەنیا هەنگاوی کاریگەری حیزبوڵڵا ڕێگری لەوە بوو کە بکەوێتە داوی دوژمنانەوە و هەروەها هەوڵی بە دەستهێنانی ڕەزامەندی دەزگای دادوەری لەو دۆسیانە داوە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دژی خۆڕاگری وەک پیلانێک لە لوبنان جێبەجێیان کردبوو.

دوژمنانی خۆڕاگری باس لە ئازادکردنی لوبنان لە دەستی ئێرانییەکان (حیزبوڵڵا) دەکەن، لە کاتێکدا کە حیزبوڵڵا لە هەر لایەنێکی دیکە لوبنانیترە. لایەنەکانی نزیک لە ئەمریکا بە بچووکترین کێشەی ناوخۆیی لوبنان گەیشتوونەتە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس یان وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵام حیزبوڵڵا لە گەڵ لوبنان و کێشەکانیدا ماوەتەوە.

بێگومان کە لایەنەکانی نزیک لە ئەمریکا هێزی گۆڕانکارییان لە لوبناندا نەماوە، کەس بڕوای بە بەرنامەکانی ئەوان نەماوە و چیدی ناتوانن خەڵک لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە “./.

Previous Post

ئێران لە سەر ئاستی جیھان و پاڵەوانێتییە جیهانییەکان ژمارەیەکی زۆر گەورەیە لە تایکواندۆدا

Next Post

بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ و ئازاری گەدە کەڵک لەم جۆرە گژوگیایە وەربگرن

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ و ئازاری گەدە کەڵک لەم جۆرە گژوگیایە وەربگرن

بۆ چارەسەرکردنی دڵەکزێ و ئازاری گەدە کەڵک لەم جۆرە گژوگیایە وەربگرن

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020