بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیامنێری کەناڵی العالم لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی تشرینی دووەم، ڕایگەیاند کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی ئێران لە گەڵ محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی سوننەی تەقەدوم و ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردە سوننەکانی عێراق کۆبووەتەوە.
العالم ڕایگەیاندووە کە فەرماندەی سوپای قودس پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کوردیش کۆدەبێتەوە.
پێشتر میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە فەرماندەی سوپای قودس لە گەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی گرووپەکانی خۆڕاگری لە عێراق کۆبووەتەوە./.