بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە کە ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 10 ی تشرینی دووەمی ساڵی 2021، تۆمەتبارێک چووە سەر دوکانێک لە فولکەی نالی شاری سلێمانی و بە دەمانچە کەسێکی کوشت و دواتر هەڵهات. پاش گەیشتنی هێزەکانی پۆلیسیش بۆ شوێنی ڕووداوەکە، توانرا تۆمەتبارەکە لە لایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بە سەر ئەو چەکەدا گیرا کە تاوانەکەی پێکردووە “.
تۆمەتبار د. ک. غ لە دایکبووی ساڵی 1984 و بە بڕیاری دادوەر بە پێی مادەی 405 ی یاسای سزادانی عێراقی گیراوە و لێکۆڵینەوەش لە سەر ڕووداوەکە بەردەوامە./.