بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دلێر سایە قایمقامی قەزای خانەقین بە ڕووداوی ڕاگەیاند کە لە پاش داخستنی کەمپەکانی قەزاکە بە بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، ئاوارەکان بە تەواوی بۆ زێدی خۆیان نەگەڕاونەتەوە بەڵکوو نزیکەی دوو هەزار کەس لەوان بە سەر گەڕەکە جیاجیاکانی خانەقیندا دابەش کراون.
ناوبراو وتی کە هەواڵی گەڕانەوەی ئاوارەکان سیاسییە و ئەوان بە کردەوە نەگەڕاونەتەوە.
قایمقامی قەزای خانەقین هەروەها وتی کە مانەوەی ئاوارەکان کاریگەری نەرێنیی لە سەر قەزاکە هەبووە، لە ڕووی هەلی کار لە سەر حسێبی دانیشتووانی قەزاکە و هەروەها لە بواری خزمەتگوزارییەکانیش خەڵک بە هۆی ئاوارەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە./.