بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی سابرین نیوز سەر بە گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئەمریکا لە هەلومەرجێکی گوماناویدا لە شاری بەغدا کوژراوە.
ئەو پێگەیە ڕایگەیاندووە کە ئەفسەرە ئەمریکییەکە دوو ڕۆژ پێش ئێستا کوژراوە.
سابرین نیوز وردەکاری زیاتری لە سەر کوژرانی ئەفسەرە ئەمریکییەکە نەخستووەتەڕوو.
میدیا عێراقییەکانیش تا ئێستا هەواڵێکیان لە سەر ئەو ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە./.