بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە لە بەشی کورتە فیلمی فێستیڤاڵەکەدا متمانە پێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار و بێتفتایە.
کورتە فیلمەکانی «اورتودنسی» دەرهێنانی محەمەد ڕەزا میقانی، «آنها قرار بود از رودخانە عبور کنند(بڕیار بوو ئەوان لە ڕووبار بپەڕنەوە» دەرهێنانی فایزە کەریم پوور، وەک بەرهەمی فەرەنسا لە بەشی کورتە فیلم، «رسیدن (گەیشتن» دەرهێنانی محەمەد ڕەزا ڕەسووڵی وەک بەرهەمی نەمسا لە بەشی بەهرە تازە کورتەکاندا بەشدارن.
لە بەشی ئەنیمەیشێن دا: «دیوار چهارم(دیواری چوارەم)» دەرهێنانی مەحبووبە کەلایی لە بەشی پێشبڕکێی کورتە ئەنیمەیشێن دا ، «نوازندە(ژەنیار)» دەرهێنانی ڕەزا ڕەیاحی بەرهەمی فەرەنسا لە بەشی سەفەرە ئەنیمەیشێنیەکان دا بەشدارە.
لە بەشی پێشبڕکێی بەرهەمە سینەماییەکان: «کشتن خواجە» لە دەرهێنانی عەبد ئابێست و «جادە خاکی» دەرهێنانی پەناە پەناهی، «وقت جیغ انار(کاتی چریکەی هەنار)» دەرهێنانی گراناز موسەوی، بەرهەمی هاوبەشی ئەفغانستان، ئۆسترالیا، ئێران و هۆڵەنداش لە بەشی ڕەوتە نوێکانی ئەم فێستیڤاڵە نمایش دەکرێت.
بیست و پێنجەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی«شەوانی ڕەش»ی تالین لە 12 تا 28ی نۆڤێمبەر لە ئێستوونی بەڕێوە دەچێت.