بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە کۆبوونەوەی عەلیڕەزا گونای باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، وتی: موڵەتی ئەوە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەین لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستێوەردانی هەبێت.
عامری وتی: لایەنە سیاسییە ناڕازییەکان بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگای یاساییەوە درێژە بە سکاڵاکانی خۆیان دەدەن.
ناوبراو هەروەها وتی کە بەدواداچوونی تەواو بۆ دۆسیەی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەکرێت لە بەر ئەوەی کە دەستووری عێراق موڵەتی مانەوەی هیچ هێزێکی بێگانە لە سەر خاکەکەی نادات.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە هەمان کاتدا وتی کە موڵەتی ئەوەش نادەین هیچ گرووپێکی چەکداری نایاسایی لە خاکی عێراقەوە ببێتە هەڕەشە لە سەر وڵاتانی دراوسێ./.