No Result
View All Result
بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “ڕاجێر واتێرز” Roger Waters موزیکزانی بەناوبانگی جیهان، هەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیار بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی موزیکی هەرمانی “پینک فلۆید” Pink Floyd، دوای ئەوە کە ترەیلەری فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” لە دەرهێنانی سینهماکاری کورد “بەهمەن قوبادی” لە لاپەڕەی تایبەتی تۆڕه کۆمهڵایهتییهکانی خۆیدا بڵاوکردەوە و لە وتارێکی کورتدا نووسی: هەڤاڵی من “بەهمەن قوبادی” فیلمسازی گەورەی کورد، فیلمە نوێیەکەی بە ناوی “چوار دیوار” The Four Walls لە فێستیڤاڵی فیلمی “تۆکیۆ” نمایش کرد. من لە کاتی بڵاوبوونەوەی “ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان” لایەنگری بەگوڕوتینی بەهمەن بووم. شانازی دەکەم کە لەگەڵ “چوار دیوار” هاوکاریم کردووە.
فیلمی سینەمایی “چوار دیوار” لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری کورد “بەهمەن قوبادی” و لە بەرهەمهێنانی “ڕاجێر واتێرز” موزیکزانی ئهفسانهیی جیهان بەرهەمی وڵاتی بەریتانیا لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە ڕۆژی سێشەمە 2ی نۆڤەمبەری 2021 لە بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “تۆکیۆ” Tokyo لە وڵاتی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و لە لایەن بینەران، ڕهخنهگران و نووسهرانی سینهماییهوە پێشوازییهکی بێوێنەی لێکرا.
No Result
View All Result