بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بڕیارە سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای تاڵیبان بە سەرپەرشتی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئەو گرووپە بە وەکالەت، سەردانی پاکستان بکات.
عەبدولقەهار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان وتی: ئەم شاندە لە چاوپێکەوتنی بەرپرسانی پاکستانی سەبارەت بە پەیوەندییە ئابورییەکان، ترانزێت، ئاوارەکان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی خەڵک وتووێژ دەکات.
پێشتر میدیاکانی پاکستان ڕایانگەیاندبوو کە شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بانگهێشتی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی تاڵیبانی بە وەکالەت کردووە کە سەردانی ئیسلام ئاوا بکات./.