بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن فەدعەم وتی کە هەلومەرجی عێراق بە شێوازێکە کە تەنیا حکومەتی هاوپەیمانی و تەوافوقی وەڵامدەرەوە دەبێت.
ناوبراو وتی: هەلومەرجەکە وایە کە هەمووان بەرەو ڕێکەوتنی پێکهێنانی حکومەت هان دەدات، حکومەتێک کە لای زۆربەی لایەنە سیاسییەکان پاڵپشتی بکرێت و تێیدا بەشدار بن.
ئەو سەرکردەی ڕەوتی حیکمە وتی: حکومەتی زۆرینەی سیاسی لە عێراق ئەستەمە و هیچ گرووپ و کەسایەتییەکیش ناتوانێت سیاسەتێک بە سەر عێراقدا بسەپێنێت، بە تایبەت ئەوەی کە لە عێراقدا سیستەمی پەرلەمانی هەیە و ئەمەش دەخوازێت کە بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، هاوپەیمان و ڕێکەوتنەکان بە یەکسانی لە نێوان ئەوانەدا بێت کە لەم هەڵبژاردنانەدا براوە بوون./.