بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: کوردەکان دەبێت هەست بەوە بکەن کە بەشێکن لە کۆمەڵگای سوریا، ئێمە پەیوەندییەکی زۆر نزیکمان لە گەڵ نوێنەرانی کورد هەیە و ئامادەین لە چوارچێوەی سیاسیی نوێ بۆ لێژنەی داڕشتنەوەی دەستووری سوریا بۆ دەستەبەرکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئەوان یارمەتیدەر بین.
ناوبراو وتی: ئامۆژگاری کوردەکان دەکەم نەکەونە داوی سیاسەت و هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە کە هەوڵی ئاژاوەگێڕی زیاتر لە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدات، ئەوان تەنیا دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان زیاتر بکەن و ئەمەش لە دژی یەکپارچەیی خاکی سوریایە، ئەم یارییە مەترسیدارەش دەتوانێت کێشەی کوردیی لە ناوچەکە و نەک تەنیا لە سوریا بە دواوە بێت.
لاوڕۆڤ وتی کە ڕووسیا پێداگری لە سەر جێبەجێکردنی بڕیارە ژمارە 2254 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە لایەن سەرجەم وڵاتانەوە دەکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمەش پەیوەندی بەوانەوە هەیە کە بە نایاسایی هاتوونەتە سوریا تا ڕێز لە سەروەری ئەم وڵاتە و یەکپارچەیی خاکەکەی بگرن.
ناوبراو وتی: بوونی نایاسایی سەربازیی هەندێک لایەن و هەروەها سزا و گەمارۆ نایاسایی و تاکلایانەکان لە دژی گەلی سوریا دەبێت کۆتایی بێت./.