بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باقر جەبر زۆبەیدی وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند کە لە نێوان ڕووداوی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پلانی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە پەیوەندی هەیە.
ناوبراو وتی: ئەمریکییەکان پەرەپێدانی بنکە سەربازییەکانی خۆیان لە عێراق دەستپێکردووە و ئەمەش بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە.
زۆبەیدی وتی کە ئەمریکا سەرقاڵی پەرەپێدانی هەر دوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و هەریرە لە پارێزگاکانی ئەنبار و هەولێر.
ئەو بەرپرسەی پێشووتری عێراق وتی: ئەم بنکە سەربازییانە بەدەر لە ڕۆڵی سەربازی و هەواڵگری بوونەتە ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی نەوتی قاچاخی سوریا و عێراق بە مەبەستی پاڵپشتی دارایی لە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان./.