بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کە بەردەوام ناتوانێت توڕەبوونی خۆی لە هاوپەیمانی نێوان نەفتالی بنێت و لاپید بشارێتەوە، جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ئەم کابینەیە.
ڕۆژنامەی یسرائیل هیۆم لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاند: سەرکردەی نەیارانی حکومەت شەوی دووشەممە بە توندی هێرشی کردە سەر سەرۆک وەزیران و ڕایگەیاند کە نەفتالی بنێت لاواز و سەرجەم سەرکردەکانی جیهان حسێبێکی بۆ ناکەن، لە بەر ئەوەی کە دەزانن لەم پێکهاتەیەدا ڕۆڵێکی وەهای نییە.
نتانیاهۆ کە لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لە سەر داوای 40 ئەندامی نەیاری هاوپەیمانی دەسەڵاتدار لە پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی قسەی دەکرد، وتی: ئەمڕۆ ئێران بە باشی دەزانێت کە ئێمە لاوازین، تا کەمتر لە یەک مانگی دیکە ئێران بۆ دانوستانەکانی ناوەکی لە گەڵ زلهێزەکانی جیهان دەگەڕێتەوە و ئەمەش مەترسییەکی گەورەیە لە سەر ئیسرائیل.
نتانیاهۆ داوای لە سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد کە کۆدەنگییەکی جیهانی لە دژی ئەو ڕێکەوتنە دابین بکات./.