بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا بە بێ ئەوەی کە وردەکارییەکانی ئاشکرا بکات، ڕایگەیاند کە 26 خوێندکار لە نایجڕ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەکەیان گیانیان لە دەست داوە.
ڕووداوەکەش لە قوتابخانەیەک لە ویلایەتی مارادی لە باشوری نایجڕ بووە.
نایجڕ وڵاتێکە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا و بە یەکێک لە وڵاتە هەژارەکانی جیهان هەژمار دەکرێت، سەرەڕای ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە نەوتییەکان و کانزاکانی یورانیۆم./.