بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری سیاسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە گەڵ چەند هاوتایەکی لە وڵاتانی ئەورووپی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دانوستانەکانی ڤیەننا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان کۆدەبێتەوە.
ناوبراو وتی: لە درێژەی ڕاوێژ لە گەڵ هاوکارانم لە وڵاتانی دیکە، لە ڕۆژانی داهاتوو لە گەڵ چەند هاوتایەکی ئەورووپی کۆدەبمەوە. ئاڵوگۆڕکردنی بیر و ڕا سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان و هەروەها دانوستانەکانی داهاتووی ڤیەننا لە ڕیزی گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکان دەبێت. ئێمە سەرجەم هەوڵەکانمان لە پێناو بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بە تایبەت هەڵگرتنی گەمارۆ نایاساییەکان بەکار دێنین.
ڕۆژی دووشەممە میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند کە عەلی باقری ڕۆژی سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە گەڵ بەرپرسانی فەرەنسی و ڕۆژی هەینی لە گەڵ بەرپرسانی بەریتانی کۆدەبێتەوە./.