بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی قەزای ئاکرێ هەواڵی کوژرانی ژن و پیاوێکی لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکی گوڵان ڕاگەیاند.
ڕووداوەکە لە کاتژمێر 10 ی شەوی شەممە 6 ی تشرینی دووەم ی 2021 بووە و تێیدا ژن و پیاوێک بە گولە لە سەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژراون.
هەر دوو کەسەکە لە لایەن هاوسەری ژنەکەوە کوژراون و بکوژەکەش خۆیی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە./.