بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سولێمان ئەمیر خەلیل سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – ئەفغانستان، وتی: ماوەیەکە بە چەند هۆکارێک هەناردەی نەوت و گاز لە ئێرانەوە بۆ ئەفغانستان ڕاگیراوە، بەڵام لە وتووێژمان لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایانگەیاند کە ئەو هەناردەیە لە هەفتەی داهاتوو دەست پێدەکاتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژووری بازرگانی و سەرمایەگوزاریی ئەفغانستان پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە سێ مانگی ڕابردوو تا ئێستا، پرۆسەی هەناردەی ئەم وڵاتە لە ڕێگای بەندەری چابەهاری ئێرانەوە ڕاگیراوە.
بە وتەی بەرپرسانی ژووری بازرگانی و سەرمایەگوزاریی ئەفغانستان، بە هۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە بەندەری نوا شیوای هیندستان، بازرگانان ناتوانن کاڵاکانی خۆیان لە بەندەری چابەهارەوە هەناردە بکەن./.